گرێبەستێكی گەورەی تۆپچیەكان بۆ دەستخستنی ئۆبامیانگ رەتكرایەوە
بەڕێووەبەری کارەکانی ئۆبامیانگ بەناوی ڤینشنزۆ مۆرابیتۆ ڕایگەیاند، یانەی ئارسناڵ یەکێکبووە لەو یانانەی کە هەوڵی بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ داوە، بەڵام یانەی بوروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی ئەو یانە ئینگلیزییەیی ڕەتکردۆتەوە.
هەرچەندە گرێبەستەکەی ئارسناڵ بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ نزیکەی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام ئەو یانە ئەڵمانییە ڕەتیکردۆتەوەو نایەوێت دەستبەرداری بێت، چونکە ئۆبامیانگ یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکان بۆ بوروسیا دۆرتمۆند و زۆرینەی ڕێژەی گۆڵەکانی ئەو یانە ئەڵمانییە دەکات.
ئۆبامیانگ لە وەرزی ڕابردوودا بەس خۆی ٣٩ گۆڵی بۆ دۆرتمۆند کرد ، جگە لە ئارسناڵیش ، یانەی ریاڵ مەدرید ئێستا هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
hamataqana
