ئارارات و سەورە و شێروانە گەیشتنە خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە

ئارارات و سەورە و شێروانە گەیشتنە خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە
لە شاری نەجەف یارییەكانی پاڵاوتن خولی پلە یەكەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە ئەنجامدرا بە بەشداریكردنی 10 یانە بەسەر سێ كۆمەڵە دابەشكران بەمەبەستی دیاریكردنی چوار یانە سەركەوتوو بۆ خولی پلە نایابەكانی عێراق لە وەرزی داهاتوو.
دوای ئەوەی قۆناغی یەكەمی یارییەكانی پاڵاوتن لە شاری هەولێر ئەنجامدرا و هەر سێ یانەی شێروانە و ئارارات و سەورە گەیشتنە قۆناغی كۆتایی، لە شاری نەجەف توانیان لە كۆی چوار بلیت سێ بلیتی سەركەوتن بۆ خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە لە وەرزی داهاتوو مسۆگەر بكەن دوای ئەوەی كۆمەڵەی خۆیان سەركەوتنی گەوریان تۆمار كرد.
یانەی ئارارات شانبەشانی یانەكانی (خێرات و بەلەد) یاری دەكرد و له هەردوو یاری سەركەوتوو بوو و یانەی سەورە شانبەشانی یانەكانی (شەهید سەعد، مەدحتیە) یاری كرد و توانی لە هەردوو یاری سەركەوتوو بێت و یانەی شێروانە شانبەشانی یانەكانی (غەراف، هبهب، زلوعیە) یاریكرد و توانی سەركەوێت بۆ خولی نایابی عێراق.
خولی عێراق بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستەكانی پلە یەك و پلە نایاب (ب) و پلە نایاب (أ) (بژاردە) پێكهاتووە و لە خولی نایابی (أ) هەر چوار یانەی كوردستانی (هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، شەقڵاوە، ئەكاد) ركابەری دەكەن.
رێبین رەمزی
Top