یاریزانە پێشەگەرەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بناسە

یاریزانە پێشەگەرەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بناسە
هەفتەی رابردوو یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی پلە نایابەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی دەستی پێكرد، لە رۆژانی رابردوو بەشی وەرزشی ماڵپەری گوڵان ئامار و ئەنجام و گۆڵكارانی خولەكانمان ئاشكرا كرد، لەم راپۆرتە باس لە یاریزانە پیشەگەرەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین.
لەم وەرزە لە كۆی 14 یانە، 12 یانەی بەشداربوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان پیشەگەریان هەیە.
- كۆی گشتی یاریزانە پیشەگەرەكان 20 یاریزانە.
- لەم 20 پیشەگەرە چواریان گۆڵپارێزە لە چوار یانەی جیاواز.
- 8 یاریزانی پیشەگەر لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكەن.
- 4 یاریزانی پیشەگەر لە هێڵی بەرگری یاری دەكەن.
- 4 یاریزانی پیشەگەر لە هێڵی ناوەراست یاری دەكەن.
- 9 یاریزان خاوەن رەگەزنامەی عێراقین (واتا لە شارەكانی تری عێراق لە دایكبوونە).
- 7 یاریزان خاوەن رەگەزنامەی سوری-ن.
- 2 یاریزان خاوەنی رەگەزنامەی كۆتی دیڤوار-ن (ساحل ئەلعاج).
- یەك یاریزان خاوەنی رەگەزنامەی نێجیریایە.
- یەك یاریزان خاوەنی رەگەزنامەی هۆڵەندایە.
- هەردوو یانەی گازی باكوور و زاخۆ تا ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ هیچ یاریزانێكی پیشەگەر مۆرنەكردووە.
- یاریزانە پیشەگەرەكان بەمشێوەیە:
1- یانەی هەولێر
لە یانەی هەولێر تەنیا یەك یاریزانی پیشەگەر یاری دەكات ئەوەیش (نەدیم كەریم) خاوەن رەگەزنامەی عێراقیە.

2- یانەی پێشمەرگەی هەولێر
لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوو یاریزانی پێشگەری سووری هەیە.

كاوە حەسۆ گۆڵپارێز

عەبدوڵڵا سەلێمان عەلی یاریزانی هێڵی بەرگری
3- یانەی برایەتی
لە یانەی برایەتی دوو یاریزانی پیشەگەری سوری هەیە.

مالك مەعسوم لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات

حەمید ئیسماعیل لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات
4- یانەی دهۆك
لە یانەی دهۆك دوو یاریزانی پیشەگەری عێراقی یاری دەكەن.

راكان عەبدولقادر لە هێڵی هێرشبەر

سامر محەمەد لە هێڵی بەرگری
5- یانەی زێرەڤانی
لە یانەی زێرەڤانی دوو یاریزانی پیشەگەری ئەفریقی یاری دەكەن.

جۆنیۆر كۆنستان (كۆتی دیڤوار) لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات

جویل عومەری (هۆڵەندە) لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات
6- یانەی نەورۆز

لە یانەی نەورۆز یەك یاریزانی پیشەگەری سوری یاری دەكات ئەوەیش گۆڵپارێز (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل).
7- یانەی گارە
لە یانەی گارە دوو یاریزانی عێراقی یاری دەكەن.

مەحمود عەبدولسەلام لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات

ئەحمەد شەرشاب لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات
8- یانەی سیروانی نوێ
لە یانەی سیروانی نوێ دوو یاریزانی پیشەگەری عێراقی یاری دەكەن

زەیا جەبار گۆڵپارێز

مستەفا مەحمود نەعمە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و گۆڵكاری وەرزی رابردووی خولی پلە یەكی كوردستانە.
9- یانەی ئارارات
لە یانەی ئارارات دوو یاریزانی پیشەگەر یاری دەكەن.

عەبدولقادر تەها یاریزانی پیشەگەری سوری لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات

ئەلێكس ئاگۆی یاریزانی پیشەگەری كۆتی دیڤوار لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات.
10- یانەی شێروانە
لە یانەی شێروانە تەنیا یەك یاریزانی پیشەگەری عێراقی یاری دەكات.

ساڵح نایف ساڵح لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات
11- یانەی هەندرێن
لە یانەی هەندرێن دوو یاریزانی پیشەگەر یاری دەكەن.

عەگید موسا گۆڵپارێزی پیشەگەری سوری

رائید نەسیف جاسم یاریزانی پیشەگەری عێراقی لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات
12- یانەی كەركووك

لە یانەی كەركووك تەنیا یاریزانی پیێشگەری نێجیری (مالمۆ صاندای) لە هێڵی بەرگری یاری دەكات.
جێگەی باسە چاوەروان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو ژمارەی یاریزانە پیشەگەرەكان روو لە زیادبوون بكات، بە پێی سەرچاوەكان هەردوو یانەی هەولێر و كەركووك بریاریان داوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی تری پیشەگەر مۆربكەن.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: بەستێر حیكمەت، سەبور رەشید، یوسف كەركووكی، تەڵعەت نوری، سپۆرت كەلار، پەیجی فەرمی یانەی سیروانی نوێ، پەیجی فەرمی یانەی نەورۆز، ئومێد ئیبراهیم، یشار ئیبراهیم، ئەیاد بۆكان.
Top