مۆرینیۆ و مانچێستەر یونایتد لە لایەن كلوپەوە گاڵتەیان پێدەكرێت
ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە کلۆپ بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕی باسی یانەکەی جۆزێ مۆرینیۆی کردووە کاتێک گوتویەتی: بەم شێوەیە بێت، یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ وەرزی داهاتوو سوودێکی زۆر لە بەشداری نەکردنی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان وەردەگرێت، ئەوەش ئاماژەیەکە کە مان پۆنایتد ئەمساڵ ئەنجامێکی خراپ بەدەست دەهێنێت و ناتوانێت بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی بکات.
کلۆپ قسەی ڕۆژنامەنووسانی ڕەت کردەوە سەبارەت بەوەی کە یانەکەی بەهۆی بەشداری نەکردنی لەم وەرزە لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا، توانیویەتی ئاست و ئەنجامی باش لە پرێمەر لیگ تۆمار بکات، کلۆپ دەڵێت: یانەی باش دەبێت جگە لە سەرکەوتن لە خولی ناوخۆ پێویستە گرنگی زۆر بە بەشداری کردنی لە پاڵەوانێەتییەکانی ئەوروپا بدات، بەو شێویە بێت مان یۆنایتد لە وەرزی داهاتوو دەبێت ئەنجامی باش تۆمار بکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا کلۆپ دەڵێت، ئەوەی تا ئێستا ئەنجاممان داوە، کارێکی باشە بەڵام دەبێت تەنها بەوە نەوەستێن و لەسەر پێشکەش کردنی ئاستی بەهێز بەردەوام بین.
ئاشکرایە کە لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی و ئاڕسناڵ بە کۆی 23 خاڵ لە پێشەنگی پرێمەرلیگن، لەکاتێکدا مان یۆنایتد لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ لە هەردوو پاڵەوانێتی ناوخۆی و یۆرۆپا لیگیش لە بارودۆخێکی خراپ دایە.
hamataqana
