پەیامێك لە رۆدریگزەوە بۆ زینەدین زیدان
گۆلكارى جامى جیهانى (2014) به‌رازیل دووپاتى كرده‌وه به‌راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى راگه‌یاندووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌سیلم نابێت، سووره له‌سه‌ر یارى كردنى زیاتر له ریزى یانه‌كه‌ى و رێز له بریاره‌كانى كه‌سى یه‌كه‌م ده‌گرێت.
پێگه‌ى دیفنسا سه‌نترالى نزیك له ماڵى مه‌دریدى چاو پێكه‌وتنێكى خامیسى بلاَو كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانى ولاَته‌كه‌ى ئه‌نجامى داوه‌و ده‌ڵێت: له‌وه‌ته‌ى یه‌كه‌م رۆژى په‌یوه‌ندى كردنم به‌ریال مه‌درید دڵخۆشم به‌و یانه‌وه و هه‌موو شتێك له‌سه‌ر رێگاى راست هه‌نگاو ده‌نێت ،من ده‌مه‌وێت زیاتر یارى بكه‌م ،به‌لاَم بریار ده‌درێت كىَ یارى ده‌كات و كام یارى نامى ئه‌وه شتێكه پێویسته رێزى لىَ بگیرێت.
رۆدریگز زیاتر ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زێدانى راهێنه‌ر خراپ نیه وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س پێش بینى بۆده‌كه‌ن، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیه‌كى باشى هه‌یه هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندى سه‌رجه‌م یاریزانان به‌راهێنه‌ره‌وه، من رێز له بریاره‌كانى راهێنه‌ر ده‌گرم.
له كۆتایدا ده‌ڵێت: من شانازى ده‌كه‌م به‌شێكم له یانه‌كه، یارى كردن له ریزى ریال مه‌درید ئاسان نیه ، چونكه ئه‌و یانه‌یه خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌ستێره‌یه، گه‌یشتنم به‌ئێره له ژیانى وه‌رزشیم زۆر ماندووى كردم، بروام وایه ریال مه‌درید باشترین یانه‌ى جیهانه.
hamataqana
