پێش یاریەكەی لیگانیس زیدان هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت

پێش یاریەكەی لیگانیس زیدان هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت
ئەمڕۆ (زێنەدین زێدان)ی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەواڵێکی دڵخۆشکەری بەر لەی اری لیگا بەرانبەر لیگانیس سەبارەت بە چاکبوونەوەی یاریزانێکی زۆر گرنگی یانەکە پێ گەیشت.

ڕۆژنامەی(ماڕکا) لەم بارەیەوە، ئاشکرای کردووە کە یاریزان (لۆکا مۆدڕیچ) ناوەڕاستکاری یانەی شاهانە و هەڵبژاردەی کڕواتیا بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێیانی بەشداری مەشقەکانی کردووە و بۆ یاری گەڕی داهاتوو بەرانبەر یانەی لیگانیس لە ئامادە باشیدایە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە کە لەم مەشقانەدا تەنها ئەو یاریزانانە بەشداریان کردووە کە گەشتی پۆڵەندایان نەکردووە، هەروەها هەردوو یاریزان پیپی و مارسلیۆ و جێیمس ڕۆدریگێز و کاسیمێرۆ و رامۆس یش هەر یەکەو بەجیا لە مەشەقی تایبەتدا بەشداریان کردووە.

ئاشکرایە، پێکانی کۆمەڵێکی زۆر لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکە هەبووە، لە دوایین یاری یانەی ریاڵیش بەرانبەر یانەی لیگیا وارشۆ یانەی شاهانە هاندەرانی تووشی شۆک کرد، کاتێک بە ئەنجامی 3-3 بەرانبەر یانە پۆڵەندییەکە یەکسانبوو.

hamataqana
Top