بە وێنە ... بەهۆی ئەم هەڵسووكەوتەی لە نێو یاریگا رۆناڵدۆ لە ژێر راگرتندایە
بەپێی چەند بەڵگەیەک، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبووەتەوە، ڕۆناڵدۆ کە لەو یارییەدا نەیتوانی یارمەتی ڕیاڵ بدات بۆ سەرکەوتن بەسەر تیپە پۆلەندییەکەدا، لەدوا ساتەکانی یارییەکەدا پێ دەنێت بە پشتی مایکڵ پادزانی بەرگریکاری وارسۆدا.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، لە هەواڵێکدا ئاشکرایکردووە کە پێ دەچێت ڕۆناڵدۆ بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەیەوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە سزا بدرێت.
لەو یارییەدا لیگا وارسۆ بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، ئەنجامی ٠-٢ بە ڕووی شاهانەکاندا هەڵگێڕایەوە بۆ ٣-٢، بەڵام دواتر کۆڤاچیچ شاهانەکانی لە شکست ڕزگارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ بە کۆتا هات.

hamataqana
