ئەو كەسەی كە قسەی بە مێسی گووتبوو ئاشكرا بوو
کەناڵی La Sexta، ئاشکرایکردووە کە ئارتێتای ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ، لەنێو تونێلی یاریگاکەدا بە مێسی وتووە: "چاوەڕێی چی دەکەیت؟ بڕۆ خۆت بگۆڕە هیچوپووچ".
ئەم وتانەی ئارتێتا، مێسی توڕە کردووەو لە وەڵامدا پێی وتووە: "گەمژە.. وەرە بۆ ئێرە، ڕامەکەو خۆت بشاریتەوە"، دواتر مێسی چووتە ژووری جل گۆڕینی مان سیتییەوەو بەدوای ئەو کەسەدا گەڕاوە کە قسەی پێ وتوەو سێرجیۆ ئەگوێرۆی هاونیشتیمانی هێمنی کردووەتەوە.
ئارتێتای تەمەن ٣٤ ساڵ، لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە دەستی بە یاریکردن کرد، بەڵام هەرگیز لەگەڵ تیمی یەکەمی بلۆگرانادا یاریی نەکردووەو دوای چەندین تاقیکردنەوە لە لا لیگاو پرێمەر لیگ، وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ئارسیناڵ وازی لە یاریکردن هێنا و ئێستا یەکێکە لە هاوکارەکانی پیپ گواردیۆلا لە مان سیتی.
hamataqana
