بە وێنە ... بە فەرمى فیفا ١٠ پاڵێوراوى کچى بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى جیهان بڵاوکردەوە
پاش بڵاوکردنەوەى ٢٠ ڕاهێنەرى پاڵێوراو بە جیا لە ماوەى رابردوودا لەسەر ئاستى راهێنەرانى هەڵبژاردەکانى کوڕان و کچان بۆ خەڵاتى باشترین ڕاهێنەرى جیهان، ئەمڕۆش یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ناوى ١٠ یاریزانى کچى بڵاوکردەوە، کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ٢٠١٦ى جیهان.
یاریزانە پاڵێوراوەکانیش بریتین لە (کامیلى ئەبیلى فەڕەنسى و میلانى بهرنگەرى ئەڵمانى و سارا دابریتزى ئەڵمانى و ئەماندین هنرى فەڕەنسى و ساکى کۆماجاى ژاپۆنى و کارلى لویدى ئەمریکى و دزنیڤەر مارۆزسانى ئەڵمانى و مارتا ڤێرا دا سێلڤاى بەڕازیلى و لۆتا شیلینى سویدى و کریستین سنکلیرى کەنەدى).
بڕیارە فیفا سبەى هەینیش ناوى پاڵێوراوانى کوڕانیش بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ٢٠١٦ى جیهان بڵاوبکاتەوە، کە لە ٢٣ یاریزان پێکدێن و لە هەمان رۆژیشدا پرۆسەى دەگدان بۆ هەڵبژاردنى باشترینەکانى ٢٠١٦ دەست پێدەکات و تا ٢٢ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لە دووى مانگى داهاتووشدا لیستى کۆتایى پاڵێوراوان لە ئاستە جیاوازەکان بڵاودەکرێتەوە، لەگەڵ خەڵاتى جوانترین گۆڵ (بۆشکاش) و خەڵاتى نوێى فیفا بۆ هاندەران.
لە نۆى کانونى دووەمى ٢٠١٧شدا، یەکێتى تۆپى پێى جیهان لە ئاهەنگێکى تایبەتدا لە شارى زیورخى سویسرا باشترینەکانى ساڵى ٢٠١٦ ئاشکرا دەکات و خەڵاتیان پێ دەبەخشێت.

hamataqana
