ئەمڕۆ ھەولێر ڕووبەرووی کەربەلا دەبێتەوە

ئەمڕۆ ھەولێر ڕووبەرووی کەربەلا دەبێتەوە
لە خولی نایابی عێراقی
ئەمڕۆ ھەولێر ڕووبەرووی کەربەلا دەبێتەوە
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی حەوتەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە و رۆژانی پێنج شەممە و ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی عێراق بەرێوەبچێت، لە شاری ھەولێر لەسەر یاریگای یانەی وەرزشیی ھەولێر لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەولێرو کەربەلا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە چاویان لەوەیە سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان، ھەولێر لە ھەفتەی ڕابردوو دووچاری شکست ببوو لەسەر دەستی یانەی وەرزشیی جەوییە لە شاری بەغداد بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم کشستە مزەفەر جەباری ڕاھێنەر دەیەوێت پلانێکی تۆکمە دابنێت بۆ سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە ، یاریزانانی کەربەلاش لە شاری کەربەلاوە بە ئومێدی زۆرەوە ھاتوون بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە لە کوڕانی ھەولێر وەربگرن ئەم یارییەش لەکاتژمێر٣٠-٢بەرێوە دەچێت، ھەر ئەمڕۆش یانەی زەورا ڕووبەرووی یانەی کەرخ دەبێتەوە لە یاریگای شەعب لە بەغداد، رۆژی پێنج شەممەش ھەردوو یانەی نەفت و تەلەبە بەیەک بگەن و رۆژی ھەینیش ھەردوو یانەی سەماوە و بەحری بەیەک بگەن ، جێگای ئاماژە پێکردنە بەھۆی سزادانی یانەی وەرزشیی ھەولێر ھیچ ھاندەرێک لە یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادە نابیت بە بڕیاری یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی.
کارزان کانەبی
Top