داوا دەکات کۆمپانیاکان زیاتر پشتگیری وەرزشی بکەن

داوا دەکات کۆمپانیاکان زیاتر پشتگیری وەرزشی بکەن
ڕاھێنەری تیپی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی
داوا دەکات کۆپانیاکان زیاتر پشتگیری وەرزشی بکەن
دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەک ھەفتە لە شاری ھەولێر لەلایەن کەرتی تایبەتەوە خولی بالەی پێکەوە ژیان بۆ یانەکانی شارەکانی کوردستان بەرێوە چوو ، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری ھەردوو یانەی ئەکادو پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنە یاری کۆتای و لە ئەنجامیشدا بالەی پێشمەرگەی سلێمانی نازناوەکەی بدەست ھێنا و بووە پاڵەوانی خولی بالەی پێکەوەژیان ، ئەمە چەندین جارە بۆ خولە وەرزشیەکان پشت بە کۆمپانیا و کەرتی تایبەت دەبەسترێ لەم بارەشەوە دکتۆر سەلاح کانەبی ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە پاڵەوانی خولەکە بوو لە بارەی ھاوکاری کردنی کەرتی تایبەت بۆ وەرزش بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" کارێکی زۆر باشە کەوا کەرتی تایبەت و کۆپانیاکان بتوانن ھاوکاری بەردەوامی وەرزشی بکەن بۆ بەرێوەچونی خولەکان و ببنە سپۆنسەری ئەنجامدانی خولەکان، چونکە پشتگیری کردنی یاریزانان و تیپەکانی وەرزشی دەبێتە فاکتەرێکی باش بۆ باشتربوونی رەوشی وەرزشیی و تاڕادەیەکیش لەم قەیرانە پێویستە ئەوە یەکەمجاریشە کەوا کەرتی تایبەت پشتگیری یاری بالە دەکەن لە کوردستان من دەست خۆشی لە کۆمپانیای ناس پیی دەکەم بۆ سپۆنسەری کردنی ئەم پاڵەوانیەتیە ، ئامادەبوونی ئەم ھەموو ھاندەرە وەرزشیەش خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنی خولەکە بوو بەھیوای ئەوەم کۆمپانیاکانی تریش چاو لەم کۆمپانیایە بکەن بۆ ئەوەی زیاتر پشتگیری وەرزشیی بکرێت و خولی زیاتر بۆ یارییەکانی تریش بکرێتەوە و باوەش بۆ گەنجان و لاوان بکرێتەوە.
کارزان کانەبی
Top