ڕامیار ئازاد چاوی لە گۆڵکاری یانە ئەڵمانیەیەکە
دوای ئەوەی ڕامیار ئازادی ھێرشبەری پێشووی یانەی وەرزشیی ھەولێر گەشتی تاراوگەی کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا بەمەبەستی درێژە دانیش بە ژیانی وەرزشیی خۆیی دوای ئەوەی توانی لەگەڵ یانەی VfB Lübeck ی پلە چواری ئەڵمانی گەیشتە رێکەوتن ، لە دوای دەستپێکی وەرزی نوێ خولی پلە چواری یانەکانی ئەڵمانیا ڕامیار توانی لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ئێستا ھەوڵی بەدەستھێنانی نازناوی گۆڵکاری خولەکە دەدات، لەم بارەشەوە ڕامیار ئازاد لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ لەگەڵ ئەم یانەیە درێژەم بەکاروانی وەرزشیی داوە ئێستا لە خولی پلە چواری یانەکانی ئەڵمانیا یاری دەکەم و لە کۆی ئەنجامدانی ١٤ یاری لەگەڵ یانەی VfB Lübeck ١١گۆڵم تۆمارکردووە و ھەوڵدەدەم زیاتر دەربکەوم لە یارییەکانی ئەم وەرزی خولی ئەڵمانی بەھیوای ئەوەم بتوانم ئاستی باشتر پێشکەش بکەم و بتوانم ھەنگاو بنێم بۆ ئەوەی لە دەرگای یانەی گەورەتر بدەم لە یانەکانی ئەڵمانیا.
کارزان کانەبی
