مۆرینیۆ یاریزانێكی بارسێلۆنای كردووەتە ئامانج
بەپێی ئەو راپۆرتانە، یانە ئینگلیزییەکە کە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئیبڕاهیمۆڤیچ و ڕاشفۆرد و ڕۆنی بەدەست کێشەی کەمی ڕێژەی گۆڵکردن دەناڵێنێت، لەسەر داوای مۆرینیۆ هەوڵ دەدات (لویس سوارێز)ی ئەستێرەی بارسێلۆنا بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی لە وادەی گواتسنەوەی داهاتوو ڕازی بکات، بەپێی ئەو سەرچاوانە بەهای گرێبەستەکە بە135 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی مەزندە دەکرێت.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی (زا سەن)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردووە، کە مۆرینیۆ لە نزیکەوە چاودێری گفتوگۆکانی نێوان بارسا و سواریز دەکات بەهیوای ئەوەی نەگەنە رێکەوتن و بتوانێت دواتر یاریزانە رازی بکات، لە لایەکی دیکەوە جگە لە شەیتانە سوورەکان، یانەکەی پیپ گواردیۆلا بە هەمان شێوە چاوی بڕیوەتە تواناکانی لویس سوارێز و دەیەوێت بۆ جارێکی دیکە ئەو یاریزانە بۆ پریمەر لیگ بگەرێنێتەوە.
ئاشکرایە، کە سوارێز کە تەمەنی 29 ساڵە بەم دواییە پێڵاوی ئاڵتوونی وەک باشترین گۆڵکاری ئەوروپا پێ بەخشرا و لەم وەرزەشدا ڕکابەرێکی سەر سەختە لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی گۆڵکاری لا لیگای ئیسپانیا، بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە نازناوەکەی پارساڵی بکات.

hamataqana
