گورادیۆلا پێش روبەڕوبونەوەى بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ لێدوانی داو ئەو یاریە وەک یاریی کۆتایی وایە

گورادیۆلا پێش روبەڕوبونەوەى بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ لێدوانی داو ئەو یاریە وەک یاریی کۆتایی وایە
گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دڵنیای کردەوە روبەروبونەوەى بەرشەلۆنە بۆ ئەوان وەک یاریی کۆتایی وایە.

پێش روبەروبونەوەى بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

گواردیۆلا رایگەیاند: یاریی رابردویان بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕاندوە بەڵام توانیویشیانە بە باشی بەرامبەر بەرشەلۆنە یاریی بکەن و چەند جارێکیش لەوان باشتر بون.

وتیشی: بۆ بەرشەلۆنە یاریی کۆتایی نیە بەڵام بۆ ئێمە وەک یاریی ژیان و مردن وایە.

لەکۆتایی قسەکانیدا گواردیۆلا باسی لەوە کرد کە تەنها سێ مانگە لە مانچستەر سیتیە، بەڵام پێشتر 20 ساڵ لە بەرشەلۆنە بوە، ئەگەر کاتی بدەنێ، ئەوا دەتوانێت تیپێکی وەک بەرشەلۆنە دروست بکات.

hamataqana
Top