مێرنگی بە هۆی ئەم هۆكارانەوە بۆندی گاریس بەیڵی نوێ كردەوە
بەیڵ یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکان بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید بە تایبەت کە زیدان بۆ هێڵی پێشەوە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و بێنزیمە پشتی پێ دەبەستێت.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی لە بارەی ریاڵ مەدرید و گاریس بەیڵەوە بڵاوکردۆتەوەو باسی لە چوار هۆکار کردووە کە وایکردووە ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی بەیڵ تا ساڵی ٢٠٢٢ نوێبکاتەوە.
هۆکارەکان کە لە ڕۆژنامەی ASی ئیسپانیدا هاتووە ئەمانەن:
یەکەم: ریاڵ مەدرید خەمی گاریس بەیڵی بوو کە بڕوات بۆ یانەکانی تر بە تایبەت کە یانەی مانچستەر یونایتد ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدات.
دووەم: ڕیاڵ مەدرید بۆیە دەیویست بەیڵ بمێنێتەوە، لەبەر ئەو هێزە گۆڵکاریەیی کە هەیبوو بە تایبەت لەم وەرزەی دواییدا کە توانی ڕێژەیەکی زۆر گۆڵ بکات و یارمەتی ڕیاڵ مەدرید بدات.
هەروەها لە وەرزی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ توانی ٢٢ گۆڵ بکات لە وەرزی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ شدا توانی ١٧ گۆڵ بکات.
سێهەم: ڕیاڵ مەدرید دەزانێت کە گاریس بەیڵ هێزێکی تایبەتی لە خێرایی و هەروەها لە ڕووی جەستەییەوە هەیە و یەکێک بووە لە پاڵێوراوەکانیش بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆڕی باشترین یاریزان لە پاڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
چوارەم: ڕیاڵ مەدرید دەزانێت کە گاریس بەیڵ کەسێکی گونجاوە بۆ ڕیکلامەکان کە پارەیان بۆ دەهێنێت بە تایبەت لە نیویۆرکی ئەمریکا و فرۆشتنی درێسەکەیەوە.
hamataqana
