میلان بۆ گواستنەوەی شڤاینشتایگەر بۆ ریزەكانی هاتە سەر هێڵ

میلان بۆ گواستنەوەی شڤاینشتایگەر بۆ ریزەكانی هاتە سەر هێڵ
باستیان شڤاینشتایگەر بەهۆی دوورخستنەوەی لە پێكهاتەی مانچێستەر یونایتد و گرنگی پێنەدانی لە لایەن خۆزێ مۆرینیۆوە ئەم یاریزانەی والێكردووە رۆیشتنی لە مان یو خێراتر بكات.

ڕۆژنامەکانی ئیتالیا بڵاویانکردەوە، یانەی ئەی سی میلان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ باستیان شڤاینشتایگەری یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد بکات.

سایتی کاڵچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردەوە، میلان دەیەوێت سود لەو هەلە وەربگرێت کە مۆرینۆ باستیانی دورخستۆتەوەو دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بیباتە ڕیزەکانییەوە.

بە پێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە کە تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، شتایگەر لەلایەن چەندین یانەوە گرێبەستی بۆ هاتووە بە تایبەت ئەمریکا، بەڵام هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە.

hamataqana
Top