تا یاری كلاسیكۆ نێیمار و سوارێز لە مەترسیدان
یانەی بەرشەلۆنەش لە ئێستادا ڕووبەڕوی مەترسی بۆتەوە بەهۆی لویس سوارێز و نەیمار دا سیلڤای هێرشبەرەییەوە، کە دوو یاریزانی سەرەکین و دەبێت لەمەودوا بە وریاییەوە بەشداری یارییەکانی داهاتوو بکەن تاکوو کارتێکی زەردی دیکە وەرنەگرن.
لە ئێستادا نەیمار و سوارێز خاوەنی کارتی زەردن، بە پێی یاساکانی تۆپی پێی ئیسپانیاش، هەر یاریزانێک پێنچ کارتی زەرد وەربگرێت، لە یاری داهاتوودا بەشداری ناکات.
نەیمار و سوارێز یاری کلاسیکۆیان لە پێشە کە لە هەفتەی ١٤ی لالیگادا بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید یاری دەکەن کە یارییەکە بە دیاریکراوی دەکاتە ڕۆژی ٣ی مانگی 12.
سوارێز لە ئێستادا ٤ کارتی زەردی یەیە، بە یەک کارتی زەردی تر بەشداری یاری داهاتوو ناکات، هەروەها نەیمار ٣ کارتی زەردی هەیە، بە دوو کارتی تر بەشداری یاری داهاتوو ناکات.
بەرشەلۆنە لە لیستی یارییەکانی داهاتوویدا لە لالیگادا، ڕووبەڕوی یانەکانی سیڤیلییە و مالاگا و ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتەوە، ئەگەر سوارێز لە یاری یەکەم و دووەمدا کارتی زەرد وەربگرێت ئاساییە بۆ یارییەکەی ڕیاڵ سۆسیداد یاری ناکات و بۆ کلاسیکۆ دەگەڕیتەوە، بەڵام ئەگەر لە یاری سیهەمدا بەرامبەر سۆۆسیداد وەریبگرێت ئەوا کلاسیکۆ بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی دێت ، بەهامن شێوە نەیماریش پێویستە ئاگاداری یاریکردنی بێت، تاکوو بۆ کلاسیکۆی ئیسپانیا ئامادە بێت.
hamataqana
