رۆنی لە ئەمریکا و ئیتالیا داوا کراوە

رۆنی لە ئەمریکا و ئیتالیا داوا کراوە
رۆنی لە ئەمریکا و ئیتالیا داوا کراوە
دوای ئەوەی یانەی لۆس ئەنجلۆسی گالاکسی ئەمریکی تواناکانی یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا سیتڤان جێرارد بێ بەش بوو کە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە لە یانە ئەمریکیەیە بەرپرسانی یانەکەش لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ شوێنی ئەم یاریزانی بیر لە ھێنانی واین رۆنی بکانەوە رۆژنامەکانی بەریتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا رۆنی تەمەن ٣١ ساڵ ئامانجی یەکەمی یانە ئەمریکیەیە بۆ ئەوەی قەرەبووی تواناکانی جێرارد بکاتەوە ھەر چەندە جێرارد مووچەی ساڵانەی ٤ملیۆن پاوەندە لەگەڵ تیپە ئەمریکیەکە بۆیە ئەگەر یانەی مان یونایتد ڕازی بێت رۆنی دەبێتە یاریزانی یانە ئەمریکیە ھەر چەندە لە ئێستادا رۆنی بێزارە لەم دۆخەی خۆی کەوا لەسەر کورسی یەدەگە لە دوو یاری ڕابردووش مۆرینھۆی ڕاھێنەر یاری بەم یاریزانە نەکردووە بۆیە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە لە ئۆل ترافۆرد ، ئەگەر رۆنی تاکو گواستنەوەی زستانە لە تیپەکە بمێنێتەوە و چوار گۆڵی تر تۆماربکات ژمارەی پێوانی لە یانەکە دەشکێنێت کە پێشووتر بۆبی تشارلتون تۆماری کردووە بە ٢٤٩گۆڵ ، ھەرچەندە رۆنی لە خولی چینیش داواکراوە بۆ یاری کردن بەڵام وەربەرھێنانە چینیەکانی کە خاوەنی یانەی ئەنتەر میلانن دەیانەوی رۆنی ببەنە خولی ئیتالی تاکو ئێستاش رۆنی ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئایندەی خۆی.
کارزان کانەبی
Top