کۆمان داوای گەڕانەوەی رۆنی دەکات بۆ ئیڤەرتۆن

کۆمان داوای گەڕانەوەی رۆنی دەکات بۆ ئیڤەرتۆن
کۆمان داوای گەڕانەوەی رۆنی دەکات بۆ ئیڤەرتۆن
رۆنالدکۆمانی ڕاھێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئنیگلیزی لە ھەوڵی ئەوەیە واین رۆنی یاریزانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بگەرێنتەوە ریزی یانەکەی پێشووی، کۆمانی ڕاھێنەر بۆ میدیاکان ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئارەزووی ئەوە دەکات کەوا ئەم یاریزانەی پێشووی یانەکەیان بگەرێنەوە بۆ ریزی تیپەکەیان بۆ ئەویە لە پێکھاتەی یانەکەی جارێکی تر بیبینەوە ، ھەرچەندە مان یونایتد لە ساڵی ٢٠٠٤ لە رێگای فێرگسۆن ئەم یاریزانەیان ھێناوەتە ریزی یانەکەیانەکەیان ، رۆنی لە ئێستادا دوای ١٢ ساڵ یاری کردنی لە ریزی یانە ئینگلیزیەکە ئێستا بێزار بووە لە یاری کردن لە یاریگای ئۆل ترافۆرد بۆیە یانەکانی تر لە دوای ئەوەدان کەوا ئەم یاریزانە بگوازنەوە بۆ ریزی یانەکەیان کۆمانی ڕاھێنەریش دەیەوێت ئەم یاریزانە بەتوانایە بگەرێنتەوە ئەو یانەیەی کە لێ پەروەردە بووە، بەڵام رۆنی بێ دەنگی ھەڵبژاردووە.
کارزان کانەبی
Top