ھەولێر دووچاری یەکەم شکست بوو
ھەولێر دووچاری یەکەم شکست بوو
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لەسەر یاریگای شەعب لە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشیی لە یارییەکی بەھێزدا یانەی قوەی جەوییەی شاری بەغدا میوانداری یانەی ھەولێری کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە لەسەرەتایی یارییەکە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و ھەردوو یانەش لەلایەن ھێرشبەرانیان چەندین ھەڵی گۆڵ کردنیان لە کیسدا یانەی ھەولێر دەیویست ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنێت ، بەڵام یاریزانانی یانەی قوەی جەوییە بە پاڵپشتی یاریگاو ھاندەرانیان توانیان کۆنترۆڵی یاریگا بکەن و یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ، تاکە گۆڵی ھەولێر یاریزان فەرحان شوکر بە لێدانی سزا تۆماری کرد، ئەم شکستەی یانەی ھەولێریش یەکەم شکستە لەم وەرزی خولی نایابی یانەکانی عێراقی ، لەلایەکی دیکەوەش ھەردوو یانەی زاخۆ و نەفتی وەست ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و یەکە و یەک خاڵیان بەدەستھێنا.
کارزان کانەبی
