نەورۆز لە ئامادە باشیدایە
یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانە بە ستافێکی تازەی ڕاھێنەریەوە دەچێتە نێو کێبرکێیەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ٣ی مانگی داھاتوو یارییەکانی بەبەشداری ١٤ یانەی شارەکانی کوردستان دەست پێبکات، ئامادەکاری یانەی نەورۆزیش ماوەی دوو مانگە بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی گەورە بەدەست بھێنێت، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەکەش دکتۆر یاسین عەبدول مەناف ڕاھێنەری یانەی نەورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە مەشقێکی چڕمان ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین و کەمپی مەشقیمان لە قەزای دوکان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی تیپەکە لە کەشێکی گونجاو دا بن، گوتیشی " گۆڕنکاریمان لە پێکھاتەی یانەکەمان کردووە و چەند یاریزانێک تیپەکەیان جێھێشتووە و چەند یاریزانێکی تازە ھاتونەتە ریزی تیپەکەمان لەگەڵ یەک دوو یاریزانی کوردی وڵاتی سوریا لەگەڵ یاریزانەکانی تری خۆمان ماون ، ئەمساڵیش زیاتر لە ١٥٠ ملیۆنمان بۆ گرێبەستی یاریزانانمان تەرخان کردووە ھەر یاریزانێکیش بە پێی ئاستی خۆی بڕی گرێبەستی بۆ دابین کراوە گوتیشی " ئێمە ئەوھاش ناوەستین و دەمانەوێ ئەنجامی باش بەم لاوانەی شار بەدەست بھێنین و ھیچ یاریزانێکی دەرەوەی و پیشەگەریش ناھێنینە ریزی یانەکەمان چونکە متمانەی تەواومان بە کوڕانی نەورۆز ھەیە کە دەتوانن لە ئاست داواکانی ئێمەن بن لە خولی کوردستان.
کارزان کانەبی
