برایەتی کەمپی مەشقی ناباتە دەرەوە

برایەتی کەمپی مەشقی ناباتە دەرەوە
برایەتی کەمپی مەشقی ناباتە دەرەوە
لەگەڵ ئەوەی گرفتی دارایی سەرجەم یانەکانی کوردستان گرتۆتەوە و ھەموویان لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکیان دەستکەوێت بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانانی پێ دابین بکەن، یانەی برایەتی ئەمساڵ بە نیاز بوو کۆمەلێک یاریزانی بەتوانا بھێنێت و کەمپێکی مەشقی لە دەرەوەی شاری ھەولێر ئەنجام بدات، بەڵام قەیرانی دارایی بۆتە گرفت بۆ یانەکە بۆیە ھەر لە نێو خۆیی مەشقەکانیان درێژە پێ دا، لەم بارەشەوە فاتیح حمە خان ڕاھێنەری یانەی برایەتی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" گرفتی دوا کەوتنی پارەو نەمانتوانی پلانەکانی خۆمان بەتەواوی جێ بەجێ بکەین ، چونکە بڕیار بوو چەند یاریزانێک بھێنین ھەر لەبەر گرفتی پارە نەمان توانی ئەم کارە بکەین و یاریزانەکانیش چوونەتە یانەی تر، ئامادەکارییەکانمان ماوەیەکی زۆرە دەست پێکردوە بەھیوای ئەوەین بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین بەم یاریزانانەی خۆمان و ھەموو یانەکانیش پارەی پێویستیان دەوێت چونکە یاریزان پێویستی بە گرێبەستە ، ئومێدی زۆرمان ھەیە بە ئیدارەی یانەکەمان بۆ ئەوەی ئەم قەیرانە داراییەمان بۆ چارەسەر بکەن و دەست بکەین بە ئامادەکاری پێیوست بۆ ئەوەی مەشقێکی چڕ تر بکەین .
کارزان کانەبی
Top