یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیار و راسپاردەیەكی راگەیاند

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیار و راسپاردەیەكی راگەیاند
رۆژی شەممە 22/10/2016 یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد:

1- دواخستنی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستانی وەرزی 2015/2016 بۆ كاتێكی نادیار, بە هۆی نەهێنانی بە ڵێنامەی قائیمقامی قەزاكانیان لە لایەن یانەكانی (خەبات، شەقڵاوە، سەیدسادق).
2-بڕیاردرا بە ئەنجامدانی كوپەری ناوبژیوانی شاری كەركووك لە رۆژی شەممە رێكەوتی 29/10/2016 كاتژمێر 7:00 ـی بەیانی لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری.
3-بڕیاردرا بە دانانی لێژنەیەكی تایبەت بۆ چاودێریكردنی ناوبژیوانان لە یارییەكان, لێژنەكە سەر بە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەبێت.
4-بڕیاردرا هەر ناوبژیوانێك یەك هەفتە زیاتر سزادرا دەبێت تاقیكردنەوەی تیۆری ئەنجام بدات.
5-بڕیاردرا بە كۆبوونەوەی سەرپەرشتیارانی كوردستان لە رۆژی شەممە رێكەوتی 29/10/2016 و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ڤیدیۆ تێست بۆ سەرجەم سەرپەرشتیاران.
6-بریاردرا پشكنینی پزیشكی بۆ سەرجەم راهێنەران و یاریزانانی یانەكانی خولی نایابی كوردستان بكرێت، هیچ یاریزانێك ناسنامەی بۆ ناكرێت ئەگەر پشكنینی گشتی بۆ نەكرابێت پشكنینەكان لە پەیجی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە فەیسبووك و ماڵپەری فەرمی یەكێتیەكە بڵاو كراوەتەوە.
7-دوا لە سەرجەم راهێنەران و یاریدەدەرانی راهێنەر و سەرپەرشتیاری یانەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی 2016/2017 دەكەین، رۆژی شەممە رێكەوتی 29/10/2016 لە كاتژمێر 1:00 ـی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئامادەبن.
8-پەسند كردنی خولی راهێنەرایەتی فێرگەكانی تۆپی پێی كوردستان, كە لە لایەن دكتۆر (جەمال ساڵح) وانەبێژی خولەكە و بە سەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرێوە چوو.
9-بڕیاردرا هەر یانەیەكی پلەنایابی كوردستان راهێنەرێك دەستنیشان بكات، بۆ خولی راهێنەرایەتی نێودەوڵەتی (C) كە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بڕوانامەكەی پێدەدرێت.
10-هەر یانەیەك بە بێ‌ ڕەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان قوتابخانەی تۆپی پێی هەبێت و بەشداری هەر چالاكییەك لە دەرەوەی خولەكانی كوردستان بكات، بێبەش دەبێت لە هەموو خول و چالاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.
رێبین رەمزی
11-ئاگاداری یانەكانی پلەنایابی كوردستان دەكەینەوە, كە تا رێكەوتی 25/10/2016 بە زووترین كات كشوفاتی یانەكانیان بگاتە بارەگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان, بە پێچەوانەوە یانەكان غەرامە دەكرێن.
12- پێویستە لەسەر لێژنەی هەر چوار پارێزگاكەی كوردستان, هەر (15) ررۆژ جارێك تاقیكردنەوەی ڤیدیۆ تێست بۆ ناوبژیوانانی ئەنجام بدات.
Top