ھەولێر خالێکی گرنگی لە زەورا ستاند
ھەولێر خالێکی گرنگی لە زەورا ستاند
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەغداد لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی زەورا و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش لە یارییەکەدا، سەرەتا یانەی ھەولێر گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی فەرحان شوکر گۆڵی تۆمار کرا، ھەرچەندە یاریزانانی یانەی ھەولێر باشتر دەبینران ، بەڵام دواتر یاریزانانی یانەی زەورا کەوتنە خۆیان و چەند ھێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یانەی وەرزشیی ھەولێرو لەم ناوەشدا بە لێدانێکی سزای گوماناوی یانەی زەورا لە رێگەی لوئەی سەلاح یاریزانی پێشووی یانەی ھەولێر گۆڵی یەکسان بوونی بۆ یانەی زەورا تۆمار کردو ھەردوو یانەش بە گۆلێک یەکسان بوون و تەنیا یەک خالیان بەدەست ھێنا لە یارییەکە.
کارزان کانەبی
