خانمانی کۆریای باکوور بۆ جاری دووەم بوونە پاڵەوانی جیھان

خانمانی کۆریای باکوور بۆ جاری دووەم بوونە پاڵەوانی جیھان
خانمانی کۆریای باکوور بۆ جاری دووەم بوونە پاڵەوانی جیھان

لەجامی جیھانی خانمان خوار ١٧ ساڵان، ھەڵبژاردەی خانمانی کۆریای باکوور بوونە پاڵەوانی مۆندیال.
لەوڵاتی ئوردن کۆتایی بە مۆندیالی خانمان خوار ١٧ ساڵان ھات و لە یاری کۆتاییدا، خانمانی کۆریای باکوور و ژاپۆن بەیەک گەیشتن و،لەم یارییەدا، خانمانی کۆریای باکوور بەلێدانی یەکلایی کەرەوە یارییەکەیان بردەوە و جامی پاڵەوانیەتییەکەیان بەرز کردەوە.
کاتی یاسایی و زیادکراوەکان بە یەکسانبوون و بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات وھەردوو ھەڵبژاردە پەنایان بردە بەر لێدانی یەکلایی کەرەوە لەخاڵی سزا لەئەنجامدا، خانمانی کۆریا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بە چوار گۆڵ براوە بوو و جامەکەی بەرز کردەوە.
خانمانی کۆریای باکوور ئەمە جاری دووەمە دەبێتە پاڵەوان دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٨ پاڵەوانیەتییەکەی دەستەبەر کرد.
لوقمان عەلی
Top