دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو فرانسوا ھۆلاندی سەرۆکی فەرەنسا بە توندی ھیرشی کردە سەر کەریم بن زیما یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریاڵ مەدرید و پێی ووت کە بن زیما ئەدەبی نییە و ئەو کەسێکی پیس و ناشرینە، دوێنی شەو لە دوای یاریەکەی ریاڵ و لیگا وارسۆ راگەیاندنەکان ھەوڵیاندا لێدوانی بن زیما لەسەر ھێرشەکەی سەرۆکی فەرەنسا وەربگرن بەڵام بن زیما بە میدیاکانی ووت: چیتان لێم دەوێت دەتانەوێت باسی چی بکەم من وەک ھەندێک کەس نیم من یاری تۆپی پێ دەکەم و دەمەوێت خۆشی بۆ خۆم و ھاندەرانم بەدەست بھێنم.
hamataqana