ھیوادارم کاری زیاتر بکرێت لەسەر وەرزشی
ھیوادارم کاری زیاتر بکرێت لەسەر وەرزشی
شاری سلێمانی لە مێژووی خۆی ھەمیشە بەوە بەناوبانگ بووە کە یاری تۆپی دەست لەم شارە گرنگی تایبەتی ھەبووە لە ھەردووئاستی کوران و کچان ،یانەی ئەفڕۆدێتی تایبەت بە کچان تاکە یانەی شارەکەیە کە گرنگی تەواو بەسەرجەم یارییە وەرزشیەکانی تایبەت بە کچان دەدات و کچە ئەم یانەیەش بوونەتە جێگای بایەخی یانەکانی تر تۆپی دەستی یانەکەش یەکێک لەم تیپانەی یانەکەیە کە خاوەن ژمارەیەکی زۆری یاریزانی بەتوانایە پاش رۆژی باشیان ھەیە یەکێک لەم یاریزانانەش کچە یاریزان بەھرعوسمان ی یاریزانی تۆپی دەستی یانەکە و ھڵبژاردەی عیراقە ناوبراو لەدایکبووی سالی ١٩٨٩ی شاری سلمانییە و خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەل یانەی ئەفرۆدیت و ھەڵبژاردەی عیراق ئیمەش لەنزیکەوە بۆئاشنابوون بەژیانی وەرزشی ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجامدا
دیمانە: کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی دەستی چۆن دەبینی کە ساڵانە خولتان بۆ دەکرێتەوە لەلایەن یەکێتیە وەرزشیەکان؟
- ئەوەی ڕاستی بێت لە ئاستێکی وا دانییە جێگای باس کردن بێت و کەم و کوری زۆر زۆرە.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
-بە دڵنیاییەوە کاریگەری زۆری دەبێت ، وە دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوەی یاریزان لەم یارییە لە شارەکانی کوردستان.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی ئاستی یاری تۆپی دەست بەرز بێتەوە؟
-ھیوادارم کاری زیاتر بکرێت لەسەر وەرزشی کچان نەک تەنیا تۆپی دەست، بەڵکو ھەموو یارییە وەرزشیەکان و کردنەوەی پاڵەوانیەتی و کردنەوەی یاریگای تایبەت بە یارییەکان و پێداویستیەکانی ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ زیاتر پێش خستنی ئاستی وەرزشیی.
*گرفتی یاریی تۆپی دەست لە چی دەبینی؟
-نەبوونی کەسی شارەزا و تایبەت بەم یارییەو نەبوونی یاریگا و نەکردنەوەی پاڵەوانیەتی ئێستا ئەمانە ھەمووی گرفتە بۆ یاریی تۆپی دەست.
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش کراوە؟
-لە ساڵانی پێشوو بەلێ ، پاش قەیرانی دارایش لە زۆر لە یانەکانەوە پێم گوتراوە بەڵام خۆم نەم ویستوە ، حەزم کردوە خزمەت بە یانەکەم و شارەکەم بکەم.
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
-ئینشاللا تەواو کردنی خوێندنی ماجستێر لە بوارەکەی خۆم.
* لەگەڵ ئەوەی یانەکانی کوردستان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانانی بیانی ببەستن؟
-نەخێر لەگەڵ ئەوەدا نیم لەبەر ئەوەی یاریزانەکانی خۆمان ئەگەر خزمەت بکرێن زۆر ئاستیان باشتر دەبێت ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا خزمەتێکی وا بە وەرزش بە گشتی لەم کوردستانە نەکراوە.
* لە ناو خێزانەکەت بەتەیا تۆ وەرزشوانی یان کەسانی تریش ھەیە لە بواری وەرزشی کار بکەن؟
-بەلێ بەخۆشحاڵیەوە ھاوسەرکەم یاریزانی تۆپی پێی بوو لە چەند یارییەکی کوردستانیش یاری کردووە و پاڵپشتێکی باشە بۆمن.
*داواکاری و پێش نیارت بۆلایەنی بەرپرس ؟
-ھیوادارم خزمەتی زیاتر پێشکەشی وەرزش بکەن ، بە دابین کردنی پێداویستیەکان و بە تایبەتی یاریی تۆپی دەست.
*بەو ھیوایە نیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانەکان؟
- بە ئاواتی ئەوەم ، بەڵام ھەرگیز ئەوە روو نادات ئەوە خەونە و تەواو بە داخەوە.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو کچە یاریزانێک؟
-لە دوای وازھێنانم لە تۆپی دەست ببم بە دادوەری تۆپی دەستی ئەو ھەوڵەشم بۆ داوە ، بەڵام ھەتاکو ئێستا یەک خول کراوە بۆ ئەو بۆ ئەم بوارە بە داخەوە.
*لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق بەردەوامی ؟
- بەلێ بەردەوامم و بەشداری پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبیشم کرد لە مانگی ڕابردووتوانیمان پلەی سێ یەم بەدەست بھێنم و مەدالیای بڕۆنزمان بەدەست بھێنا.
*بەکام یاریزانی جیھانی و سەرسامیت حەز دەکەی بگەی بە ئاستی ئەوان؟
- لە یاری تۆپی دەست بە یاریزان carabatech و لە یاری تۆپی پێی بە ئەستێرەی ئەرجەنتینی لۆنێل میسی.
*ئەگەر شتێکت کاوە لە کۆتایدا ؟
-دەست خۆشی زۆرم بۆ گۆڤاری گوڵانی خۆشەویست دەکەم بۆ ئەرک کێشانیان و سوپاسی یانەکەم و سەرۆکی یانەکەم و ڕاھێنەرەکەم و یاریدەدەرەکەی دەکەم کە زۆر ماندوو بووبینە لەگەڵمان لە رێگای ئەم گۆڤارەوە زۆر سوپاسی خێزانە خۆشەویستەکەم ئەکەر ئەگەر ئەوان نەبووایە نەدەگەیشتتم بە ئاستی ئێستا پشتیگری ئەوان زۆر پێویست بوو سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بۆ چرکەیەکیش ھاوکارم بووینە.
