ئەمڕۆ پێشمەرگەی سلێمانی و ئەکادی شەڕی بەدەستھێنانی نازناو دەکەن

ئەمڕۆ پێشمەرگەی سلێمانی و ئەکادی شەڕی بەدەستھێنانی نازناو دەکەن
لە یاری کۆتایی خولی پێکەوە ژیان
ئەمڕۆ پێشمەرگەی سلێمانی و ئەکادی شەڕی بەدەستھێنانی نازناو دەکەن
بۆ ماوەی شەش رۆژ و بە بەشداری ھەشت یانەی شارەکانی کوردستان پاڵەوانیەتی بالەی کوردستان لە لە ژێر ناونیشانی خولی بالەی پێکەوە ژیان بە سپۆنسەری کەرتی تایبەت کە کۆمپانیای nasspay خەرجی پاڵەوانیەتیەکەی لە ئەستۆ گرتبوو یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە گەیشتە قۆناخی کۆتایی ، بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممەش لە ھۆڵی یانەی ئەکاد لە ناحیەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای ھەولێر لەکاتژمێر ٥ی ئێوارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی یاری بالە یاری کۆتایی لە نێوان ھەردوو جەمسەرەکەی تۆپی بالەی کوردستان پێشمەرگە لە سلێمانی و ئەکاد لە پایتەخت ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە و بەبەھێزی خۆیان قۆناغەکانی سەرەتایی خولەکەیان بریوە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ یانەی ئەکاد بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگا دەجەنگی و پێشمەرگەی سلێمانیش ھیوای بە ئەزموونی یاریزانان و پلانی ڕاھێنەرەکەیان ھەیە پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێزەکان بێت لەسەر ئاستی کوردستان.
کارزان کانەبی

Top