ئەمشەو کلاسیکۆى خولى ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێت
لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا پێنج بردنەوە و دۆڕاندنێک و یەکسانبونێکى هەیە و بە ١٦ خاڵ و بە شێوەیەکى کاتى لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە، مانچستەر یونایتدیش بە چوار بردنەوە و دوو دۆڕاندن و یەکسانبونێک ١٣ خاڵى هەیە و بە شێوەیەکى کاتى پلەى حەوتەمى گرتووە.
دوا ڕوبەڕوبونەوەى ئەم دوو یانەیە، لە قۆناغى ١٦ى وەرزى ڕابردووى خولى ئەوروپادا بوو، کە لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد بەڕێوەچوو، یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
hamataqana
