لەسەر ئۆبامیانگ بەرپرسانی زەرد پۆشەكانی بۆندز لیگا پەیامێك ئاراستەی بەرپرسانی سپی پۆشەكانی مەدرید دەكەن

لەسەر ئۆبامیانگ بەرپرسانی زەرد پۆشەكانی بۆندز لیگا پەیامێك ئاراستەی بەرپرسانی سپی پۆشەكانی مەدرید دەكەن
سەبارەت بەفرۆشتنی (بیێر ئۆبامیانگ) ئەستێرەی یانەکەی، سەرۆکی یانەی بڕووسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک ئەو یاریزانە نافرۆشن، بە تایبەتی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید کە ئارەزووی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە بووە.

لەم بارەیەوە، (هانز یواکیم) سەرۆکی یانەی برووسیا دۆڕتمۆند ئاماژەی کردووە، کە تاکو ئێستا سەبارەت بە (ئۆبامیانگ)هیچ گرێبەستێکی یانەی ریاڵ مەدریدمان پێ نەگیشتووە، بەڵام ئاگادارین کە ڕیاڵ مەدرید بایەخ بەو یاریزانە دەدات و یاریزانەکەش پێشتر ئارەزووی خۆی بۆ پۆشینی درێسی سپی یانەی ڕیاڵ ئاشکرا کردبوو، بۆیە هەر کاتێک لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشتین، بە ئاسانی بەو کارە ڕازی نابین و گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ڕیاڵ مەدرید بە ئاسانی ئەنجام نەدرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی یانەی برووسیا دۆرتمۆند گوتی: ئێمە خوازیارین بتوانین پارێزگاری لە مانەوەی ئۆبامیانگ بکەین، ئەو تا ساڵی 2020 گرێبەستی فەرمی لەگەڵ ئێمە واژو کردووە، بۆیە ئێمە لە ژێر فشار نین و هەست دەکەم لەو ساتەدا ئەو ئارەزووی رۆیشتنی نییە.

بەپێی تازەترین هەواڵی ڕۆژنامەکان، یانەی ریاڵ مەدرید جگە لە ئۆبامیانگ کە تەمەنی 27 ساڵە و یانەی شاهانە چاویبڕیوەتە یاریزانێکی دیکەی دۆڕتمۆند کە (عوسمان دیمبلی) یە، ئەو یاریزانە لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ زەردپۆشەکان پیشانداوە.

hamataqana
Top