ئیدارەی یانەی شاهانە بە مەبەستی چاودێری کردنی جیلسۆن مارتینێز یاریزانی یانەی لشبۆنەی پورتوگالی نوێنەری خۆی رەوانەی شاری دۆرتمۆند کردووە، جیلسۆن مارتینیز لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و سپۆرتینگ لشبۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بۆیە ریاڵ مەدرید چاوی بریوەتە ئەو یاریزانە و لە ئەگەری بەردەوام بونی لەسەر ئەو ئاستە باشەی لە یاریەکانی داھاتوو ئەوا ریاڵ مەدرید بە ئاسانی دەتوانێت بۆندی ئەو یاریزانە بشکێنێت، کە بەستنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە بە لشبۆنەوە ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە بەڵام دەکرێت زۆر لەو بڕە پارەیە کەمتر بفرۆشرێت، جیلسۆن موچەی ساڵانەی لە لشبۆنە تەنھا ١٢٠ ھەزار یۆرۆیە ریاڵ دەتوانێت بە موچەیەکی باشتر ئەو یاریزانە بۆلای خۆی رابکێشێت، جگە لە ریاڵ یانەکانی مان یونایتد و بایرن میونشنیش چاویان بریوەتە ئەو یاریزانە.
hamataqana