مۆرینیۆ لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگڵتەراوە وەڵامی دەدرێتەوە و چاوەروانی سزایەكی قورسیشە

مۆرینیۆ لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگڵتەراوە وەڵامی دەدرێتەوە و چاوەروانی سزایەكی قورسیشە
دوای ئەوەی خۆسێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتد رەخنەی توندی لە یەکێتی تۆپی پێی ئنگلتەرا گرت بە دانانی داوەری یاریەکەی نێوان مانچستەر و لیڤەرپول کە بریارە ئەمرۆ ئەنجام بدرێت، مۆرینیۆ دەڵێت: دانانی ئەنتۆنیۆ تایلۆر لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە کارێکی خراپە چونکە ئەو داوەرە یەکێکە لە منداڵەکانی ئۆڵترافۆرد و ماڵەکەشی نزیک یانەی لیڤەرپولە، ئەو داوەرە روداوی ناخۆشیشی لەگەڵ ھاندەرانی ریدز ھەیە و پێشتر لێی دراوە ئەمەو جگە لەوەی خیبرەی زۆری لە بەرێوبردنی یاریە گەورەکان نییە بۆیە نابێت داوەرێکی لەو شێوەیەیان بۆ ئەو یاریە دابنایە، ئەم لێدوانەی مۆرینیۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرای نیگەران کردووەو لە وەڵامیشدا ئەندامێکی یەکێتیەکە دەڵێت: نەدەبوو مۆرینیۆ بەو شیوەیە قسەی لەسەر داوەری ئەو یاریە بکردایە دڵنیاشم لە کۆبونەوەی ھەفتانە ئەو بابەتە باس دەکرێت و ئەگەر زۆرە مۆرینیۆ سزایەکی گەورەی دارایی بدرێت.



hamataqana
Top