پشتێنی ڕەش بەخشرایە کۆمەڵێک یاریزانی کاراتی ھەولێر و دھۆک

پشتێنی ڕەش بەخشرایە کۆمەڵێک یاریزانی کاراتی ھەولێر و دھۆک
پشتێنی ڕەش بەخشرایە کۆمەڵێک یاریزانی کاراتی ھەولێر و دھۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی (د. تێرێس عەدیشۆ) سەرۆکی یەکێتی کاراتی عێراق و (ئەحمەد محمد حسن) سەرۆکی یەکێتی کاراتی ھەولێر تاقیکردنەوەی پشتێنی ڕەش دان یەک بەسەرەوە ئەنجامدرا.
لە تاقیکردنەوەکە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک بەشداری تاقیکردنەوەکەیان کرد.
جێی ئاماژەیە یاری کاراتی سەرەتا بە پشتێن سپی دەست بە یاری دەکات و دوای وەرگرتنی پشتێنی زەرد، پرتەقالی، سەوز، شین و قاوەیی دەتوانێت پشتێن ڕەش وەربگرێت و دواتر (دان)ـەکان لە دان یەک دەست پێدەکات و دان دە کۆتایی پێدێت.
لە تاقیکردنەوەی پشتێن سێ جۆر تاقیکردنەوە ھەیە؛ کاتا، کیھۆن و کۆمیتە و یاریزان دەبێت لە تاقیکردنەوەکان تەکنیک، ھێز و توانای خۆی پیشان بدات بۆ ئەوەی پشتێن بەدەست بھێنێت.
Top