یانەیەکی تورکی داوای بن عەرەفەی کردوە
یانەی فەنارباخچەی تورکی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەھیوای ئەوەیە گرێبەستێک لەگەڵ حاتم بن عەرەفەی یاریزانی یانەی پاریسی فەرەنسی مۆربکات لە زستانی ئەمساڵ بۆ ئەوەی ھێلی ھێرشبەری تیپەکەی بەم یاریزانە لاوە بەڕەگەز عەرەبە بەھێز بکات، رۆژنامەکانی وڵاتی فەرەنساش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانیش بە تەواوی پشتیگری ئەم یاریزانە دەکەن بۆ ئەوەی ھێلی پێشەوەی تیپەکەیان زیاتر بەھێز بێت بۆیە دەستبەرداربوون لەم یاریزانە شتێکی چاوەڕوان نەکراوە و بەڵام ئەمە ھەولێکی یانە تورکییەکەیە بۆ ئەوەی ھەوڵی بەدەستھێنانی یاریزانی ئەستێرە بدات و پەڵکێشی خولی تورکیان بکات.
کارزان کانەبی
