یەكێتی تۆپی پێی عێراق سزای لەسەر جەماوەری یانەی هەولێر هەڵگرت

یەكێتی تۆپی پێی عێراق سزای لەسەر جەماوەری یانەی هەولێر هەڵگرت
ئەمرۆ یەكشەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا، كە رێگە بە هاندەرانی یانەی هەولێر بدات رۆژی دووشەممە 17ی ئۆكتۆبەری 2016 كاتژمێر 3ی ئێوارە لە نێو یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و كارەبا ئامادە بن.
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا یانەی هەولێر سزا بدات بە ئامادەنەبوونی جەماوەرەكەی بۆ سێ یاری داهاتووی یانەكە، بەڵام بەهۆی كۆچی دوایكردنی یاریزانی یانەی هەولێر ساڵح محەمەد و لەسەر داوای جەماوەر و دەستەی كارگێری یانەی هەولێر و پاش وەرگرتنی رەزامەندی یانەی كارەبا، بریاردرا لەم یارییە سزایەكە جێبەجێ نەكرێت و لە یارییەكانی داهاتوو یانەی هەولێر یارییەكانی بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر ئەنجام بدات.
بۆ ئەم مەبستەش دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بریاری داهاتی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و كارەبا بدرێتە خانەوادەی یاریزانی جوانەمەرگ ساڵح محەمەد وەكو پاڵپشتی یانەكە بۆ یاریزانی جوانەمەرگ.
رێبین رەمزی
Top