پێگەی دیفنسا سەنتراڵ بڵاوی کردۆتەوە کە پێدەچێت سێرجیۆ رامۆس ھەمان چارەنوسی ئیكەر کاسیاسی ھەبێت، کاسیاسیش کاتێک لە سەردەمی راھێنەرایەتی خۆسێ مۆرینیۆ لەگەڵ ئەو راھێنەرە و سەرۆکی یانەکە توشی کێشە بونەوە ئیدارەی یانەی شاهانە و مۆرینیۆش بەدوای ھەڵێکدا دەگەران تا کاسیاس دوربخەوە بەڵام بەھۆی ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە لە نێو ھاندەران زۆر خۆشەویست بو وە لە خوێندنگەی یانەکەش دەستی پێکردبوو بۆیە دەرکردنی راستەوخۆی زۆر قورس بوو، ئەوەبوو کاتێک توشی پێکان بۆوە ئیتر خرایە سەر کورسی یەدەک تا ئەو کاتەی بە پۆرتۆ فرۆشرا، بۆیە پێدەچێت سێرجیۆ رامۆسیش توشی ھەمان چارەنوسی کاسیاس ببێتەوە و بەھۆی ئەو پێکانە قورسەی توشی بۆتەوە ھەروەھە ئەو ئاستە خراپەی ئەم وەرزەش پێشکەشی کردووە ئەمە دەبێتە ھەلێکی باش تا یانەی ریاڵ مەدرید رامۆس دوربخاتەوە، دیفنسا نوسیویەتی كە یانەی چێڵسی ئینگلیزیش بۆندێکی باشی خستۆتە بەردەم ریاڵ مەدرید تا ئەو یاریزانە بکرێت بۆیە پێدەچێت لە میرکاتۆی ھاوینە رامۆس پەیوەندی بە چێڵسی یەوە بکات و لە پریمەرلیگ درێژە بە یاری کردنی بدات.
hamataqana