مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لایەن مارادۆناوە بەراورد دەکرێن

مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لایەن مارادۆناوە بەراورد دەکرێن
لە تازەترین لێدوانی بۆ رۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی، دیێگۆ مارادۆنا ستایشی هەردوو یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ هەموو یاریزانانی جیهان جیاوازیان هەیە.

لەم ڕووەوە، مارادۆنا ئاماژەی بە مێسی کرد و گوتی ئەو پێویستی بەوە نییە مۆندیال بەدەستبهێنێت تا ببێتە ئەفسانە، ئەو بە ئاستی بەرزی و دەستەکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا وبەخشینی چێژی تۆپی پێ بە هەموو جیهان بووتە ئەفسانە، هەروەها گوتیشی من سەیری یارییەکانی لیگا دەکەم، بەچاوەکانم دەبینم کە ڕۆناڵدۆ و مێسی لەگەڵ هەموو یاریزانەکانی دیکە جیاوازن.

سەبارەت بە بەراورد کردنی ئاستی هەردوو ئەستێرەکە مارادۆنا دەڵێت” کریستیانۆ بە پیشکەش کردنی بەرزترین ئاست سەرسامم دەکات، بەلام مێسی بەهۆی بەهەرەکانی و زیرەکی لە نیو یاریگا بە باشترینی دەزانم.

ئاشکرایە کە مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارژەنتینا جگە لە بەدەستهێنانی زێڕی ئۆلۆمپیادی پەکین 2008 هیچ دەستکەوتێکی دیکەی لەگەڵ تاگۆ دەستەبەر نەکردووەتەوە، بەم دواییەش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە یاری کۆتایی مۆندیال و دوو یاری کۆتایی کۆپا ئەمەریکا تووشی شکست هاتن، لە کاتێکدا رۆناڵدۆ ئەمساڵ توانی نازناوی یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال بەدەست بهێنێت.

hamataqana
Top