بالۆتێلی بەڵێنی سرینەوەی ئیبراهیمۆڤیچ دەدات لە خولی فەرەنسا

بالۆتێلی بەڵێنی سرینەوەی ئیبراهیمۆڤیچ دەدات لە خولی فەرەنسا
ماریۆ بالۆتێلی، یاریزانی نوێی یانه‌ی نیسی فره‌نسا، كە پێشتر له‌ پرێمه‌ر لیگ یاری بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول كردووه‌، له‌ هاوینی ئه‌مساڵیش ئه‌زموونێكی نوێ له‌ خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا تاقی ده‌كاته‌وه‌، له‌ لێدوانێكیشدا قسه‌یه‌كی سه‌یر له‌ باره‌ی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچه‌وه‌ ده‌كات.

‌بالۆتێلی له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، به‌ گاڵته‌وه‌ ده‌ڵێت: ده‌زانم ئیبراهیمۆڤیچ قورسایی به‌ خولی فره‌نسا به‌خشی بوو، به‌ڵام ئه‌و ئێستا لێره‌ نه‌ماوه‌ و من هاتوومه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ی و به‌ڵێنیش ده‌ده‌م ناوی زڵاتان له‌ بیر هانده‌رانی ئه‌و خوله‌ ببمه‌وه‌.

بالۆتێلی له‌ دوایین یاری خۆی كارتی سووری به‌ ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه‌، به‌ڵام دواتر ناوبژیوانی داوای لێبوردنی كرد و فیدراسیۆنی تۆپی پێی فره‌نساش كارته‌كه‌ی سڕییه‌وه‌.

بالۆتێلی له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌كه‌ 6 گۆڵی تۆمار كردووه‌ و یانه‌كه‌شی به‌ 14 خاڵ گه‌یاندۆته‌ لوتكه‌ و مۆناكۆش به‌ 13 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دێت.

hamataqana
Top