پێگەی رەسمی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە کە ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و تۆنی کرۆسی ئەڵمانی لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانیەکە رێککەوتون، بە پێی گرێبەستە نوێیەکە کە بریارە سبەی كاتژمێر 1:30 خولەك لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرا بکرێت تا ساڵی 2022 گرێبەستەكەی نوێ دەکرێتەوە، بە پێی گرێبەستە نوێیەكە موچەی ساڵانەی ئەم یاریزانە ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەی جێی ئاماژەیە کرۆس پێشتر تا ساڵی 2020 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ھەبووە بۆیە ریاڵ دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکە بمێنێتەوە.
hamataqana