گریزمان لەسەر داهاتووی قسە دەكات

گریزمان لەسەر داهاتووی قسە دەكات
ئه‌نتوان گریزمانی فەرەنسی و ئه‌ستێره‌ و گۆلکاری یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید ئەو راستیە ئاشكرا دەكات كە له‌ داهاتوودا ریزه‌کانی ئه‌تلەتیكۆ مەدرید بەجێدێڵێت.

یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ به‌ به‌رده‌وامی ناوی به‌ یانه‌ گه‌وره‌کانی دیکه‌ی ئه‌ورووپاوه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ و یه‌کێک له‌ خوازیاره‌کانیشی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی وڵاته‌که‌یه‌تی.

ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ بۆ (فرانس ٣) گووتی: له‌ ئێستادا ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید یانه‌ی منه‌ و پاریس له‌ پلانی مندا نیه‌ به‌ڵام له‌ داهاتوودا ره‌نگه‌ رووبدات، ده‌زانم ئه‌وان گرنگیان پێداوم، یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت بۆ گه‌وره‌تر هه‌نگاوبنێن.

ئه‌سته‌ به‌رزه‌که‌ی گریزمان له‌م وه‌رزه‌دا به‌رده‌وامه‌ و له‌ شه‌ش یاری له‌گه‌ڵ ئه‌تلەتیكۆ مەدرید خاوه‌نی شه‌ش گۆڵه‌.

hamataqana
Top