ئەستێرەكی مێرنگی هەرەشەی كوشتنی لێدەكرێت

ئەستێرەكی مێرنگی هەرەشەی كوشتنی لێدەكرێت
بيلار روبيو، دایکی جێیمس ڕۆدریگێز یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند کە نامەیەکی هەڕەشەكردنی بەدەست گەیشتووە لەسەر کوشتنی کوڕەکەی.

گروپێکی تیرۆریستی کە هەمیشە سەرقاڵی هەڕەشە لێکردنی ئەستڕەکانی تۆپی پێ و هونەرە، هەڕەشەی کوشتن لە ئەستێرەیەکی یانەی ریاڵ مەدرید و دایکی دەکات.

لەم بارەیەوە، میدیاکان ئاماژەیان کردووە کە یەکێک لە ئەندامانی گروپی (Legión Holk) لە رێگەی پەیجی تویتەری جێیمس ڕۆدریگێز نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی بۆ ئەستیرەکەی یانەی شاهانە نووسیوە، تێیدا گوتوویەتی: من دەچمە ماڵەکەی ئێوە، مالئاوایی لە هەموو شتێک بکە، ئێمە وا چاودێریت دەکەین، لە هەمان کاتدا گروپەکە نامەیەکی بۆ دایکی ڕۆدرێگێز نووسیوە تێیدا هاتووە: حەز دەکەیت ڕۆدرێگێزی کوڕت بە مردوویی ببینی، ئەو مایەی شەرمەزارییە بۆ وڵاتەکەی.

نامە هەڕەشەكردنەكانی گروپە تیرۆریستیەکە بۆ رۆدریگێز، دوای چەند سەعاتێک لە دوور خستنەوەی یاریزانەکە بەهۆی پێکانەوە، لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا دێت، پێشتریش چەند یاریزانێک و کەسایەتی هونەری بوونەتە قوربانی ئەو جۆرە گروپانە کە بەشێوەیەکی بەرچاو لە کۆلۆمبیا بوونیان هەیە.



hamataqana
Top