سان جێرمان بۆ كرینی نێیمار پارەیەكی خەیاڵی ئامادە كردووە
بەرپرسانی یانە پاریسییەکە بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر بەدوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدەوە بوون، بەڵام دوای بێ هیوابوونیان لە بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە، ڕوویان لە نێیمار کرد و بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەنێو یانە کەتەلۆنییەکەوە پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا نزیک بووە لە بەدەستهێنانی گۆڵکارە بەرازیلییەکە.
دوای چەندین کۆبوونەوە لە نێوان بریکارەکەی نێیمار و بەرپسانی بارسادا دواجار و لە مانگی حوزەیاندا نێیمار گرێبەستەکەی تا ساڵی 2021 نوێکردەوەو موچەی ساڵانەی بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ بەرزکرایەوە.

دیزانی یاریگا نوێیەکەی بارسا
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Goal" شکستی پاریسییەکان لە یەکەم هەوڵیاندا بۆ کڕینی نێیمار تەنها سەرەتایەک بووەو ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکە سورە لەسەر کڕینی ئەو یاریزانەو بۆ هاوینی داهاتوو بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووەو دەیەوێت بەهەر جۆرێک بێت نێیمار لە چنگی کەتەلۆنییەکان دەربهێنێت.
گۆڵ ئاماژە بەوەش دەکات کە بارسا هاوینی داهاتوو بڕی 600 ملیۆن یۆرۆی پێویست دەبێت بۆ نوێکردنەوەی یاریگاکەی، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت مێژوو خۆی دوبارە بکاتەوە کاتێک بارسا 60 ساڵ پێش ئێستا بۆ نوێکردنەوەی کامپ نۆ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەو سەردەمەی "لویس سوارێز"ی بە یانەیەکی ئیتاڵی فرۆشتووە.
hamataqana
