رۆژی یەكشەممە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی تەواو بوو و هەر شەش یانەی (خانەقین، دووكان، خەبات، سەیدسادق، كفری، شەقڵاوە) سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولەكە، وا بریارە رۆژی شەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری هەر شەش یانە تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی كۆتایی ئەنجام بدات، كە یارییەكان بەشێوازی دەرچوون ئەنجام دەدەرێت، لە كۆتاییدا دوو یانە بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی