ریال و بارسا لەسەر نازناوەكان لە لایەن سەرۆكی ئەتلەتیكۆوە هەرەشەیان لێدەكرێت

ریال و بارسا لەسەر نازناوەكان لە لایەن سەرۆكی ئەتلەتیكۆوە هەرەشەیان لێدەكرێت
لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، (ئێنریکی سێریزۆ) سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانی باسی لە کردنەوەی یاریگایەکی نوێ بۆ یانەکەی دەکات و سەبارەت بە نازناوەکانیش لێدوانێکی هەرەشەیی ئاراستەی هەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا ڕیاڵ و بارسا دەکات.

لەم ڕووەوە، سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید گوتی: یاریگا تازەکەمان کە لە شوێنی یاریگای (ئانویتا) یان ئۆلۆمپی دروست کراوە، دەبێتە راستی و بۆ وەرزی داهاتوو تەواو دەبیت و یاری لەسەر دەکەین، هەروەها چەندین خزمەتگوزاری وەک میترۆ و چێشخانە و مارکێت و شتی تری لەخۆوە گرتووە، هەروەها یاریگایەکی سەرنج راکێش دەردەچێت.

سەبارەت بە ڕکابەرییەکان و بەدەست هێنانی پاڵەوانێتییەکان، سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە لێدوانێکی هەڕەشە ئامێز بۆهەردوو یانەی بارسا و ریال ڕایگەیاند کە لەم وەرزەدا یانەکەی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دەستەبەر دەکات، هەروەها گوتیشی ڕکابەری لیگا جارێک لەسەرەتایە و گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا سێرێزۆ ئینریکی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گەڕانەوەی دیگۆ کۆستا گوتی: ئەو ئێستا گرێبەستی فەرمی لەگەڵ چێلسی هەیە، وا بزانم ئەوانی ئەو هەندە گەمژە نین تا دەستبەرداری ئەو هیرشبەرە ببن.

ئاشکرایە، کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا لە لیگا شانبەشانی ڕیال مەدرید لە پێشەنگ دایە و لە چامپیۆنزلیگیش پێشەنگی گروپەکەی گرتووە و لە دوایین یارییدا توانی بە ئاست و ئەنجام لە یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا کە بایەرن میونشینە بباتەوە.

hamataqana
Top