ئەگەری گەرانەوەی بنزیما بۆ هەڵبژاردەكەی نزیكە

ئەگەری گەرانەوەی بنزیما بۆ هەڵبژاردەكەی نزیكە
دوای ئەوەی كەریم بنزیما بەهۆی كێشەی لەگەڵ ڤالبوێنا كە بووە هۆی دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان، بەڵام نوئێل لیگرات، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا ئاشکرای دەکات، بێنزیما دەتوانێت جارێکی دیکە بۆ ریزەکانی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەی بگەڕێتەوە.

لیگراتی سەرۆکی تۆپی پێ فەرەنسا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سەرچاوەیەکی فەرەنسی دەڵێت: راستە کەریم لەلایەن دادگاوە سزای لەسەر، بەڵام ئێمە ھەمیشە ھەوڵمانداوە پشتگیری لەو یاریزانە بکەین، ھەربۆیە دوور نیە ئەو یاریزانە جێرێکی دیکە پەیوەندی بە ھەڵبژاردەکەیەوە بکاتەوە.

بێنزیما دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ناشیاوی نێوان ڤالبوێنای ھاونیشتیمانی و دەستگیرانەکەی، لەلایەن فێدراسیۆنی ووڵاتەکەیەوە لە ریزی ھەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە.

hamataqana
Top