ئالێكسس سانچێز وەك باشترین یاریزانی یانەكەی دیاری كرا

ئالێكسس سانچێز وەك باشترین یاریزانی یانەكەی دیاری كرا
ئەمرۆ ئالێکسس سانچێز، ھێرشبەری چیلیی و یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا، بە باشترینی ھێرشبەری مانگی رابردووی ئەو یانەیە دەست نیشانکرا.

سانچێز، مانگی رابردوو ئاستێکی باشی لەگەڵ تۆپ ھاوێژەکانی لەندەنیەوە پێشکەش کردووە، بۆیە لە راپرسی دەست نیشان کردنی باشترینەکان، ھێرشبەری چیلیایی ئەو ناسناوەی بەدەست ھێنا.

گۆلکاری تۆپی ھاوێژەکان، لە حەوت یاری سەرەتای وەرزی ئەمساڵ، توانیویەتی چوار گۆل تۆمار بکات.
Top