پێكهاتەی نموونەیی كرۆیف راگەیاندرا و میسی و رۆناڵدۆش دوورخراونەتەوە
لەپێكهاتەكەی یۆهان كرۆیف، كە یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش بوو، هەردوو یاریزانی ئەستێرەی جیهان، لیۆنیل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی تێدا نییە.
كرۆیف، كە لە 24 مارسی 2016، لەتەمەی 68 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد، لەكتێبەكەیدا پێكهاتەی باشترینی مێژووی تۆپی پێی جیهانی دیاریكردووەو لیۆنیل میسی و رۆناڵدۆی تێدا نییە.
وابریارە بەم نزیكانە كتێبەكەی كرۆیف بڵاوببێتەوەو پیپ گواردیۆلاش كە لە ئیستادا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتیە لەپێكهاتەكەیدایە وەك یاریزان.
پێكهاتەكە لەم یاریزانانە پێكهاتووە:
لیڤ یاشین - كارلۆس ئەلبرتۆ - فرانس پیكنپاوەر - پیپ گواردیۆلا - رۆد كرۆڵ - دی ستیڤانۆ - پۆپی چارلتۆن - گارینتشا - مارادۆنا - پیلیپە - پیت كایزر.

hamataqana
