راھێنەرەکەی دۆرتمۆند واز دەھێنێ
بەھۆی گرفتی لەگەڵ ئیدارەی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕەنگە تۆماس توخێل ڕاھێنەری یانەی برۆسیا لە چەند ھەفتەی داھاتوو بەفەرمی دەستی لە مەشقی یانەی دۆرتمۆند بکێشێتەوە و ، چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە بەھۆی ئەم گرفتە بەردەوامانەی نێوان دەستەی کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکە و تۆماس بۆیە بڕیارێکی لەم بارەی داوە بۆ ئەوەی لەم گرفتانە ڕزگاری بێت یانەیەکی تر ھەڵبژێرێت لەئ ێستاشدا گفت و گۆ لەسەر شێوازی دەست لەسەر کێشانەوەکەی دەکات لە یانەی دۆرتمۆند کە ئەم ڕاھێنەرە بە شێوازێکی زۆر ئاستی یانە ئەڵمانیاکەی گۆڕیوە و ئاستێکی بەرزی بۆ یاریزانان درووست کردووە.
کارزان کانەبی
