ریال ئەستێرەیەکی لەدەستدەدات

ریال ئەستێرەیەکی لەدەستدەدات
ریال ئەستێرەیەکی لەدەستدەدات
ئیکسۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ھەرەشەی جێھیشتنی یانەی ریال مەدرید دەکات ئەویش بەھۆی یاری پێ نەکردنی لەلایەن زێدانی ڕاھێنەرەی یانەی شاھانەوە دوای ئەوەی لە کۆی سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزە ئیکسۆ تەنیا ١٩٢ خولەک یاری پێ کراوەبۆیە ئەم یاریزانەش ڕەنگە لە ھەریەک لە یانەکانی توتنھامی ئینگلیزی و مەلەگای ئیسپانی ھەڵبژێرێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانە ئەم یاریزانەش لە رووی دەروونییوە ئامادە نییە بە ھیچ شێوەیەک بۆیە رۆیشتنی لە یانەی ریال بە باشتر دەزانێ ئیسکۆ بۆ رۆژنامەی مارکاش ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەم بارودۆخەی تێدایە بۆ ئەو ئاسان نییە و بە سەرکەوتوویی نازانێ بۆیە دەیەوێت لە یانەیەکی ترەوە شوێنێکی باشتر بۆ خۆی بدۆزێتەوە لە ئێستاشدا ئیسکۆ بۆ یارییەکانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبەرامبەر ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی ئیتالیا و ئەڵبانیا بانگەشت کراوە.
کارزان کانەبی
Top