کلۆب لە لایەن بالۆتێلیەوە رەخنەی لێدەگیرێت
لەم بارەیەوە، یاریزانە فەرەنسییەکە، گوتی کلۆب هیچ چانسێکی پێ نەدام تا تواناکانم دەربخەم و بیسەلمێنم کە شایستەی ئەوەم درێسی لیڤەرپوول بپۆشم، ئەو دوای هاتنی تەنها یەک جار چەند قسەیەکی بەپەلەی لەگەڵ کردووم دواتر یەکسەر داوای ڕۆیشتن جێ هێشتنی یانەکەی لێ کردووم، هەروەها پێی گوتم بڕۆ بەدوای یانەیەکی دیکە بگەرێ و زیاتر خۆت هیلاک بکە و کۆشش بکە تا بتوانی بۆ یانەکە بگەڕێیتەوە، منیش پێم گوت مال ئاوا و لەو کاتەوە چاوم بەچاوی نەکەوتووەتەوە.
ئاشکرایە کە بالۆتێلی لە دوایین ڕۆژی میرکاتۆی هاوینی رابردوو، پەیوەندی بە یانەی نیسی فەرنسی کردووە و لەگەڵ یانەکەش لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی فەرەنسا دێن و توانیویەتی چەندین گۆڵی گرنگ بۆ تیپەکەی تۆمار بکات و ئێستاش بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یانە فەرنسییەکە هەژمار دەکرێت.
hamataqana
